چۆن کار دەکات؟

بەخێرهاتن بۆ ناو تۆڕی ساراڵ

گەر بتەوێت ببیتە ئەندام، ئەم هەنگاوانە بنێ،
  • دوگمەی «ببە بە ئەندام» لێ بدە، لە خانەی یەکەمدا «ناوی بەکارهێنەر»ی دڵخوازی خۆت بنووسە.
  • لە خانەی دوەمدا تێپەڕوشەیەک (پاسۆرد) بۆ خۆت دابنێ.
  • لە خانەی سێهەمدا دووپاتی بکەرەوە.
  • دەتوانیت تیک (نیشانەی ڕاست) لە چوارگۆشە بچوکەکەی خوار ئەوە لێ بدەیت تا تێپەڕوشەکەت یاداشت بکات.
  • لە خانەی خوار ئەو، نووسینێک هەیە لە خانەی تەنیشت خۆیدا بینووسەرەوە، گرنگە ڕەچاوی پیتی گەورە و بچوک بکرێت.
  • دوگمەی «دەست بکە بە خوێندن» لێ بدە.

گەر پەیامی «ناوی بەکارهێنەر پێشتر تۆمار کراوە!» هات بە ڕەنگی سوور، واتە ئەو ناوە پێشتر بەکارهاتووە و هەوڵ بدە ژمارەیەک بخەرە سەر ناوەکەت یان ناوێکی دیکە هەڵبژێرە بۆ ناوی بەکارهێنەرەکەت.

بفەرموون لەم ڤیدیۆیەدا ڕێنوێنی تەواو بەردەستە.



‏Waneyên min ‏Agahiyên kesî